بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند..
نووچەجوان
بومەلەرزەیەکی بەهێز، بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانی هەژاند.
کاتژمێر ٠٩:١٠ی ئەمشەو، بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند.
گوڕی ئەو بومەلەرزەیە، لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکەی دیکە دەگۆڕێت، بە جۆرێک لە سلێمانی ٧.٢ پلە و لە هەولێر ٤.٥ پلە و لە کەرکوک ٥.٦ پلە و لە بەغدای پایتەختی عێراق ٧.٢ پلە بووە بەپێوەری ڕێکختەر.
لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بووەتە ھۆی داڕمانی سەقفی خانوو و کەوتنی کەلوپەلەکان و بچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی.
بەهۆی بومەلەرزەکەوە، بەشێک لە ھاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان، لە ماڵەکانیانەوە هاتوونەتە دەرەوە و ترسیان لە دووبارە بوونەوەی بومەلەرزەی دیکە هەیە.
بومەلەرزە دیاردەیەکی سروشتییە و لە ئەنجامی خزانی تەبەقەکانی ژێر زەوییەوە دروست دەبێت، بەتایبەتی ئەم دیاردەیەش لە وەرزی زستان-دا ڕوودەدات.بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند..
نووچەجوان
بومەلەرزەیەکی بەهێز، بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانی هەژاند.
کاتژمێر ٠٩:١٠ی ئەمشەو، بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند.
گوڕی ئەو بومەلەرزەیە، لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکەی دیکە دەگۆڕێت، بە جۆرێک لە سلێمانی ٧.٢ پلە و لە هەولێر ٤.٥ پلە و لە کەرکوک ٥.٦ پلە و لە بەغدای پایتەختی عێراق ٧.٢ پلە بووە بەپێوەری ڕێکختەر.
لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بووەتە ھۆی داڕمانی سەقفی خانوو و کەوتنی کەلوپەلەکان و بچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی.
بەهۆی بومەلەرزەکەوە، بەشێک لە ھاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان، لە ماڵەکانیانەوە هاتوونەتە دەرەوە و ترسیان لە دووبارە بوونەوەی بومەلەرزەی دیکە هەیە.
بومەلەرزە دیاردەیەکی سروشتییە و لە ئەنجامی خزانی تەبەقەکانی ژێر زەوییەوە دروست دەبێت، بەتایبەتی ئەم دیاردەیەش لە وەرزی زستان-دا ڕوودەدات.