پۆلیسی وڵاتی سوید هەڵیانکوتاوەتە سەربینای ئاریەن تی ڤی و دەستیان کردوە بە پشکنینی بیناکە و کارمەندانی تەلەفیزیونەکە. پەخشی ئاریەن تی ڤی راگیراوە.
پۆلیس بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشووتر ئەو کارەی ئەنجامداوە.
تا ئەم ساتە پۆلیس لە بیناکەیە و تا دێت ژمارەی پۆلیسەکان زیاد دەبن.
ئاریەن تی ڤی بەرنامەکانی بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو دەکاتەوە.